بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپەیامەکەیدا راشیگەیاندوە،" هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا به ڕێزه‌وه یادى جه‌نابى سه‌رۆک مام جه‌لال ده‌که‌ینه‌وه.
" دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان به بۆنه‌ى کۆتاییهاتن و سه‌رکه‌وتنى کۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستانه‌وه، به گه‌رمى پیرۆزبایى له یه‌ک به یه‌کى ئه‌ندامانى ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تیى گشتیى یه‌کێتى و ته‌واوى کادیران و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى ده‌که‌م، هیواى سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان که له‌سه‌ر ئاستى کوردستان و عێراق خاوه‌ن ئاماده‌یى و پێگه‌یه‌کى کاریگه‌ره، به سه‌رکه‌وتنى کۆنگره‌که‌ى ده‌توانێ رۆڵێکى باشتر بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه ده‌ستوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له عێراق و خزمه‌تکردنى زیاترى هه‌رێمى کوردستان و پاراستنى ده‌سکه‌وته‌کانى و دروستکردنى یه‌کڕیزى و ته‌بایى له‌نێوان لایه‌نه کوردستانییه‌کاندا بگێڕێت. هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا به ڕێزه‌وه یادى جه‌نابى سه‌رۆک مام جه‌لال ده‌که‌ینه‌وه.
.........
340